AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٧ ١٧:٤٩

چەندین بابەتی گرینگ باس کرا؛

پەیوەندی تەلەفۆنیی موخبێر و عەبدولـــلەتیف ڕەشید

پەیوەندی تەلەفۆنیی موخبێر و عەبدولـــلەتیف ڕەشید

سەرۆک کۆماری ئێران بە وەکالەت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق چەندین بابەتی گرینگی ناوچەکە و جیهانیان باس کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو گفتوگۆیەدا سەرۆک کۆمار بە وەکالەت بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراقی بۆ باشترکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان بە گرینگ وەسف کرد.

موخبێر وتی: یەکێک لە ئامرازەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی تایبەتی دوو وڵاتە.

عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد موخبێر پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی کرد.

هەروەها پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی دوکتور ڕەئیسی و هاوەڵانی کرد و ڕایگەیاند: ئەم خەسارە نەک تەنها بۆ ئێران بەڵکوو بۆ عێراق و ئوممەتی ئیسلامیش خەسارەتێکی گەورە بوو. سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بەوەی کە حکوومەتی عێراق کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات لە هەموو بوارەکاندا، وتی: پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان پێویستییەکە بۆ بەرژەوەندییەکانی هەردوو نەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەمان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ گەل و حکومەتی ئێران خواست لە بەڕێوەچوونی ئەم بۆنە گرنگە. لای خۆشیەوە محەممەد موخبێر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای بەرز نرخاندنی دووبارە هاوسۆزی حکوومەت و گەلی عێراق لە ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی دکتۆر ڕەئیسی و هاوەڵانی، هەروەها ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لەم وڵاتەدا لەم بۆنەیەدا بە نیشانەی قووڵایی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەردوو نەتەوە و وڵات زانی.

News ID 50595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha