AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٧ ١٧:٣٥

زانای لوبنانی سوننە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر:

ڕێگری لە دروشمدان دژی ئیسڕائیل لە حەج واتا پشتیوانی لە دوژمن

ڕێگری لە دروشمدان دژی ئیسڕائیل لە حەج واتا پشتیوانی لە دوژمن

زانایەکی لوبنانی دەڵێت: قەدەغەکردنی دروشمی دژە زایۆنیستی لە حەجدا، هاوسۆزی لەگەڵ دوژمن نیشان دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا شاهیدی ڕاپەڕین و ڕابوونی مرۆڤین لە جیهاندا سەبارەت بە پرسی فەلەستین و خۆپیشاندان و ڕێپێوانی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئەڵمانیا و هتد بەڕێوەدەچێت. بەڵام هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین و وتنەوەی دروشمی پشتیوانی لە فەلەستین لە مەککە قەدەغەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی مێهر چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ "شێخ ئەحمەد موتاب ئەلقەتان"، یەکێک لە زانایانی سوننەی لوبنان و بەرپرسی گرووپی "قسە و کردەوەی ئێمە" ئەنجامدا.
شێخ ئەحمەد وتی: ڕژێمی ئال سعود بە قەدەغەکردنی دروشمەکانی پشتیوانی لە فەلەستین لە کاتی ڕێوڕەسمی حەج و بەتایبەتی دروشمی پشتیوانی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە، نیشان دەدات کە هاودەنگی لەگەڵ دوژمنی ئەمریکی – زایۆنیستی ڕاگەیاندووە و ناتوانێت بەم دوژمنە بڵێت کە ستەمکارە یان زاڵمە.

جەختیشی کرد کە ئەم ڕێگری کردنە بە توندی ئیدانە دەکەین.

ئەو بیرمەندە عەرەبە ڕاشیگەیاند کە قەدەغەکردنی دروشمی دژە زایۆنیستی و پشتیوانیکردن لە فەلەستین لە حەجدا بە واتای ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ دوژمنی زایۆنیستی-ئەمریکی دێت.

News ID 50594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha