AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ١٣:٢٦

بە بۆنەی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانی؛

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ئێران

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان له‌ ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.

له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/5/20

News ID 50248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha