AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٩ ١٧:١١

چاوەدێری مافی مرۆڤ هۆشداریی دا؛

لێکەوتەکانی دەرکردنی سزای قورس بۆ ڕێبەرانی کوردی تورکیا

لێکەوتەکانی دەرکردنی سزای قورس بۆ ڕێبەرانی کوردی تورکیا

چاوەدێری مافی مرۆڤ دەکردنی سزای قورسی زیندانی بۆ ڕێبەرانی کوردی تورکیای هۆکاری چڕ بوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤ، دەرکردنی سزای قورسی زیندانی بۆ دەیان ڕێبەری سیاسی کوردی تورکیای نادادپەروەرانە و نایاسایی وەسف کرد و ئەوەی خەسارێکی وقرس لە ڕەوتی دیمۆکراسی لە تورکیا وەسف کرد.

هیۆ ڤیلیامسۆن بەرپرسی بەشی ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە ئاماژە بە دەرکردنی سزای 42 ساڵ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کوردی تورکیا و ژمارەیەکی دیکە لە ڕێبەرانی کوردی تورکیا وتی:

ئەوە هەوڵی سزادانی بەکۆمەڵی سیاسەتوانانی کورد و هەوڵێک بۆ بێدەنگ کردنی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکان لە تورکیایە.

ناوبراو هۆشداریی دا ئەو هەوڵەی دەسەڵاتی دادی تورکیا هەوڵیکی سیاسییە و ڕەوتی دیمۆکراتیک لە ئەو وڵاتە لەناودەبات.

News ID 50206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha