بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ کاتژمێر 10 ی سەر لە بەیانی، لە دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە، دانیشتنی دادگە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە و 108 ئەندام و بەرپرسانی هەدەپە بەڕێوەچوو، کە 18 کەسیان ئێستا لە زینداندان.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەکە دادگە، ئەوانەی لە هۆڵەکەدا بوون، بە درووشم و چەپڵەلێدان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم بڕیارەی دادگەی باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە، لەکاتێکدایە کە ئەحمەد تورک، بە ڕێژەی زۆری دەنگەکان شارەوانی ماردینی بردووەتەوە.
ئەحمەد تورک، لە ماوەکانی ڕابردوودا سێ جاری دیکە بە تۆمەتی جیا جیا، سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچووە
Your Comment