بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە کەناڵی سکای نیوز عەرەبی گوتووە: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران مێژوویی و بەهێزن، هەندێک تۆمەتی دژ بە ئێران ناڕاستن، هەروەها هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی ئێران لە کاروباری عێراقدا نییە.
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کێشە سنوورییەکانمان لەگەڵ تاران لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر کراون.
Your Comment