بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران لە کردنەوەی شەشەمین پێشانگای توانایی هەناردە کردنی ئێران، وتی: ئەو پێشانگایە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێران گەمارۆ نادرێت و هەرگیز گەمارۆکان لە سەر ئێران بە ورەی خەڵک نەگەییشتووەتە ئەنجام و لەمەوبەدواش ناگاتە ئەنجام.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە گەڵاڵە شەیتانییەکان بۆ گۆشەگیر کردنی ئێران هەرگیز ئەنجامێکی نەبووە و درێژەی دا: ئێران بە هێزی مرۆیی کارامە و بە ورە و داهێنەرەوە دەتوانێت لە بواری جیاواز بۆ هەموو جیهان داهێنانی هەبێت.
هەروەها وتیشی: ئەمڕۆ ئەگەرچی ڕۆژاوا هەوڵ دەدات ئێران دەستی نەگاتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، بەڵام بە هەوڵی هێزەکانی ئێمە ئەو زانستە لە ئێران خۆجەیی کراوەتەوە.
ڕەئیسی وتیشی: لە دکتۆرینی ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستخستنی چەکی ئەتۆمی بوونی نییە بەڵام بەکارهێنانی ئەو تەکنۆلۆژیا لە پیشە و پترۆکیمیا و ... ئەنجام دەدرێت.
Your Comment