ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە بووە هۆی شەهادەتی چەندین فەرماندەی ئێرانی و دوای ئەوەش هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر شێخ هاشم ئەبو خۆمسین کەسایەتی عێراقی و ئەندامی حەشدی شەعبی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
شرۆڤەی ئێوە لە هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە لە وەڵام بە هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر کونسوڵخانەی ئیران لە دیمەش ئەنجام درا، چییە؟
ڕای من ئەوەیە کە ئەو هیرشە بەتواوەتی ئامانجەکانی پێکا تەنانەت پێش گەییشتن بە ئیسرائیل. ئەو ترسەی کە کەوتە دڵی ئیسرایلەوە هەر پێش ئۆپراسیۆنەکە خۆی سەرکەوتوو بوو.
ئەو هیرشە هەروەها لە لاواز کردنەوەی ئیسرائیل و هەروەها تێکدانی ئاسایشی ئیسرائیل و شکستی هەژموونیی ڕۆڵی هەبوو .
ئەو ئۆپراسیۆنە لە راستیدا چەند ڕەهەندی بوو و حزبوڵڵای عێراق و حزبوڵڵای لوبنان و ئەنساروڵڵای یەمەن و بەرخۆدانی غەززەش تێیدا بەشدار بوون.
ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژاوایی بەدوای ئەوەن ئەو هێرشە وەکوو دەستدرێژییەک ناو لێببەن. ئایا ئەوە دەکرێت؟ شرۆڤەی ئێوە چییە؟
بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل و ڕۆژاوا بەدوای بەلاڕێ بردن یان کەم کردنەوەی گرینگایەتی ئەو هێرشەن. بەڵام راستی ئەوەیە کە ئەو هێرشە مافی ئێران بوو بۆ بەرگری لە خۆ. دووهەمیش ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانی ئەو هێرشەی ئیرانە ئیدانە بکات.
هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران تا چ ئاستێک سەرکەوتوو بوو و چ خەسارێکی لە ئیسرائیل دا؟
ئیسرائیل لە ئەو هێرشەدا خەساری زۆری بەرکەوت و بە پێ ڕاگەیاندنی هەندێک سەرچاوە 44 ئەفسەری ئیسرائیل لە بنکەی نەفتالین کوژران و دۆخی 18 سەربازی دیکەش کە بریندار بوون نالەبارە و ئەوە بەس ئاماری بنکەیەکە.
تەنیا راگرتنی سەفەرە ئاسمانییەکان زیانێکی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری لە ئیسرائیل دا و ئەگەر خەسار مادییەکان لە پاڵ خەسارە دەروونییەکان بژمێرین، ئەو خەسارانە زۆر زیاترن.هەروەها خەسار خۆر بەر بورس، گەشتیاری، بەندەرەکان و لەناوچوونی ئاسایشی ئابووری کەوت. هەروەها ئەوەی کە فڕۆکە جەنگییەکان کە لە بەر زەنگی مەترسی گەشتیان نەکرد ئەوە خۆی خەسار لە ئیسرائیل بوو.
Your Comment