AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٥ ٠٨:٢٢

شارەوانی کوردی وان لادرا؛

بڕیارێکی ئەردۆغان شەقامەکانی کوردستانی تورکیا دەهەژێنێت+ ڤیدیۆ

بڕیارێکی ئەردۆغان شەقامەکانی کوردستانی تورکیا دەهەژێنێت+ ڤیدیۆ

لە زۆرینەی شارەکانی کوردستانی تورکیا لەدژی دوورخستنەوەی عەبدوڵا زێدان کاندیدی دەرچووی شارەوانی گەورەی وان خۆپیشاندان کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی زانیارییەکان خۆپیشاندان لە شارەکانی وان، ئامەد، جولەمێرگ، ئیدر، باتمان و چەند ناوچەی دیکە بەردەوامە و کوردەکان دژی بڕیارەکەی ئەردۆغان ڕژاونەتە سەر شەقام.

لەهەندێک لەشوێنەکان پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپێشاندەراندا ڕووی داوە و پۆلیس تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.

لای خۆیانەوە نوێنەران و بەرپڕسانی دەم پارتی و دەنگدەرانیان دەڵێن بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕیارەی ئاکپارتی قبوڵ ناکەن.

لای خۆیەوە ئۆزیل ئۆزگور سەرۆکی جەهەپە نیگەرانی خۆی لەبڕیاری دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ دوورخستنەوەی کاندیدی دەرچووی شارەوانی وان نیشان داو ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە دەم پارتی چالاکییەکان بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە درێژە پێبدات.

News ID 49669

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha