AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١ ٠٨:٠٦

سەرۆک کۆماری ئێران:

ڕاکێشانی سەرمایەی 11 میلیار دۆلاری بیانی بۆ ناوخۆی ئێران

ڕاکێشانی سەرمایەی 11 میلیار دۆلاری بیانی بۆ ناوخۆی ئێران

سەرۆک کۆمار لە پەیامی نەورۆزی ساڵی ١٤٠٣دا وتی: بڕی وەبەرهێنانی بیانی لەم دەوڵەتەدا ١١ ملیار دۆلار بووە و ئەوەش وەبەرهێنانێکی تەواو نەک تەنها لەسەر کاغەز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە پەیامی نەورۆزی ساڵی ١٤٠٣ بۆ نەتەوەی ئێران، ئاماری دامودەزگا فەرمییەکانی بڵاو کردەوە لەسەر ڕێژەی گەشەی ئابووری ٦٪ لە ساڵی ١٤٠٢ و کەمبوونەوەی هەڵاوسان.

سەرۆک کۆمار وتی: هەرچەندە نرخەکان هێشتا بەرزن و هەڵاوسان هەیە، بەڵام پێوەرەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕێگایەکی پرەنسیپی و دروستمان بۆ کەمکردنەوەی بەردەوامیی هەڵاوسان و گەشەی ئابووری هەڵبژاردووە، لەگەڵ خەڵک و چالاکوانانی ئابووری کەرتەکان.

ساڵی ١٤٠٢ پڕ لە هەوراز و نشێو و ڕووداوی گرنگ، شیرینی و سەرسوڕهێنەر و هەروەها هەندێک ڕووداوی تاڵی هەبوو. بەڵام دەرئەنجامی ڕووداوەکانی ساڵ زیاتر گەشەکردن و خۆشگوزەرانی ئێرانی ئازیز لە هەموو سێکتەرەکاندا بوو.

وتیشی: هەروەها ساڵی ١٤٠٢ ساڵێکی تێپەڕاندنی جیاوازی و گرژییە کۆمەڵایەتییەکان بوو. دوژمنانی ئەم میللەتە خەونی پڕ لە کێشەیان بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نەتەوەییمان بینی بو بەڵام خەڵکی بێ هیوای کردن.

ساڵی ڕابردوو لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنم دا کە ئێمە مێزی دانوستان چۆڵ ناکەین، بەڵام پێشکەوتنی وڵات نابەستینەوە بە دانوستان و مۆڵەت و زەردەخەنەی بیانییەکانەوە.

ئاماژەشی دا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ملیار دۆلار گرێبەستێک لە کەرتی نەوت و گاز واژۆ کرا. لە هەمان کاتدا قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی جگە لە وەبەرهێنانی ناوخۆیی، لەم دەوڵەتەدا نزیکەی ١١ ملیار دۆلار بووە. وەبەرهێنانی یەکلاکەرەوە، نەک تەنها واژۆکردن لەسەر کاغەز، واتە وەبەرهێنانی دیاریکراو و ڕەوا.

News ID 49531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha