AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٨ ٢١:٣٧

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند:

یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە برسین

یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە برسین

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بەپێی پۆلێنبەندییەکان، لە ئێستادا لە کەرتی غەززە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو مانگی ئایار بە رێژەی ٧٠٪ـی دانیشتوانی غەززە دووچاری برسێتی ببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بە پشتبەستن بە پۆلێنبەندی کاتی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک دەرکەوتووە کە لە ئێستادا لە تەواوی کەرتی غەززەدا یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس دووچاری ئاستێکی کارەساتبار لە برسێتی بوونەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، پیشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی ئایار بە رێژەی ٧٠٪ـی دانیشتوانی غەززە دووچاری برسێتی ببنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەگەر ئیسڕائیل هێرشەکانی بۆ سەر شاری رەفەح چڕتر بکاتەوە، ئەوا نزیکەی نیوەی دانیشتوانی غەززە کە دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسە تووشی برسێتییەکی مەترسیدار دەبنەوە.

News ID 49521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha