AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٥ ١٣:٥٧

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئەمریکا بە تەیارکردنی ڕژێمی زایۆنی تاوانباری سەرەکی جەنایەتی غەززەیە

ئەمریکا بە تەیارکردنی ڕژێمی زایۆنی تاوانباری سەرەکی جەنایەتی غەززەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: بەکارهێنانی سیاسی و ئامرازی مافی مرۆڤ و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەشێکە لە واقیعی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: بەرپرسانی ئەمەریکا، بە ڕاکردن بۆ پێشەوە و چالاک کردنی دەزگای پڕوپاگەندەیی خۆیان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ ، ناتوانن پەڵەی ستەم و بەشداری ئەمریکا لە جینۆساید و کوشتنی بەکۆمەڵی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا پاک بکەنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە چاوی ویژدانی مرۆڤایەتی و ڕای گشتی جیهاندا، ئەمریکا تۆمەتباری سەرەکییە لە پێشێلکردنی هەموو جۆرە مافێکی مرۆڤ و یاسا مرۆییەکان بەهۆی بەشداریکردنی لە تەیارکردنی و پڕچەککردنی ڕژێمی زایۆنیستی، و کردەی نمایشکاری و دووڕوویی ئەم وڵاتە لە دابینکردن و ناردنی خۆراکدا، بۆ فەلەستینییەکان هیچ شتێک لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە ئەمریکا بە تەواوی پشتیوانی لە تاوانەکانی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.

News ID 49482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha