AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٠ ٠٨:١٢

چارەنووسی نادیاری کورد لە ژێر سێبەری ئەمریکا؛

کوردی سووریا متمانەی بە ئەمریکا نەماوە و نیگەرانی داهاتووی خۆیەتی

کوردی سووریا متمانەی بە ئەمریکا نەماوە و نیگەرانی داهاتووی خۆیەتی

بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن ئەمریکا هیچ هەوڵێک نادات بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە دژی کوردی سووریا و لەوانەیە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، چارەنووسی کوردەکان نادیار بیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنرال ئیریک کۆریلا، فەرماندەی ئەرکانی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو چووە کوردستانی سووریا و لەگەل بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئیدارەی خۆسەر دیداری کرد.

ئەو دیدارە هاوکاتە لەگەڵ نیگەرانی بەرپرسانی کوردی سووریا لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا.

ماڵپەڕی هەوالی و شرۆڤەیی میدل ئیست ئای سەبرەت بە لێکەوتەکانی سەفەری ئەو بەرپرسە بڵایەی ئەمریکا بۆ سووریا نووسی: ئەو سەفەرە نەیتوانی نیگەرانییەکانی کوردی سووریا چارەسەر بکات.

مەحموود موسەلەت هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بێدەنگی ئەمریکا هەمبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا وتوویە داوامان لە ئەمریکا کردووە هەوڵەکانی تورکیا سنووردار بکاتەوە بەڵام هیچ کردەوەیەکی نەنواندووە.

ناوبراو هەروەها وتی کە کشانەوەی 900 سەربازی ئەمریکا لە سووریا بەتایبەتی لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا ناسەقامگیری بۆ ناوچەکە بەدواوە دەبێت.

News ID 49410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha