AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٤ ١٤:٤٩

لە چاو ساڵی ڕابردوو

مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان سەدا حەوت کەمی کردووە

مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان سەدا حەوت کەمی کردووە

بەرپرسی گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای کوردستان وتی: ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا حەوت کەمی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزاد حەسەنی ڕایگەیاند: بە پێ دوایین ئاماری پزیشکی یاسایی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی سەرماوەز 287 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆی دەرەوەی شاری و گوندییەوە لە پارێزگا گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ئامارە لە ساڵی ڕابردوو 310 کەس ڕاپۆرت کراوە، زیادی کرد: هەروەها لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 6 هەزار و 485 لەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بریندار بوون کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 11.9 لەسەد زیادی کردووە.

News ID 49346

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha