بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، وەعد قەدو ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێڕاق وتی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان سیناریۆی ئەمریکا لە ڕۆژاوای عێڕاق پووچەڵ بکەنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نزیکی سنوورە هاوبەشەکانی سووریا جێگیر بوون و بە شوێنگیری ستراتیژییەکی بەرگری ڕەوتی دزەی تیرۆریستەکان بۆ ناو عێڕاقیان 95 لەسەد کەم کردووەتەوە.
قەدو زیادی کرد: ئەمریکاییەکان بەدوای ئەوەوە بوون کە ناوچە سنوورییەکان لە ڕۆژاوای عێراق بکەنە گۆڕەپانی شەڕ وبۆ دزەی تیرۆریستەکان بەڵام بە گیانفیداییە بەربڵاوەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی پووچەڵ کرایەوە.
Your Comment