بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئیسماعیل زارعی کۆشا سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان وتی: کوردستان پێویستی بە مەجلیسێکی بەهێزی نوێنەران هەیە کە بتوانن لە پێگەی بەرزی نوێنەرانی پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پارێزگاکە کەڵک وەربگرن و هاوکاری باشیان لەگەڵ دامودەزگاکانی تردا هەبێت.
زارعی کۆشا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پڕۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتی ئێمە پرۆسەیەکی حکوومی نییە و خەڵک خۆی ڕێکخەر و چاودێرەکەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ماوەی هەڵبژاردندا زیاتر لە 25 هەزار کەس لە بەشە جیاجیاکان سەرپەرشتی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن لە پارێزگاکە و بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی.
پارێزگاری کوردستان بە ئاماژەدان بە پێگەی گرنگی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە وڵات، وتی: جموجۆڵی وڵات لە هەموو دامودەزگاکان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی مەجلیسە و دەبێ خەڵک بە وریاییەوە نوێنەر هەڵبژێرن .
زارعی کۆشا جەختی لەوە کردەوە: لە پارێزگای کوردستان دوو بابەتی بەشداری فراوان و هەڵبژاردنی بێ خەوش بۆ ئێمە گرنگە، چونکە ڕۆڵی نوێنەران لە گەشەپێدانی ناوخۆییدا زۆر کاریگەرە وەک کەسانێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری پرس و کێشەکانن.
ئاماژەی بەوەشکرد: پارێزگای کوردستان پێویستی بە مەجلیسێکی بەهێزی نوێنەرانە کە بتوانن لە پێگەی بەرزی نوێنەرانی پەرلەمان کەڵک وەربگرن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پارێزگاکە و هاوکاری باشیان لەگەڵ دامودەزگاکانی تردا هەبێت.
پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند: دوژمنان هەمیشە هەوڵی کەمکردنەوەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەدەن، لەم حاڵەتەدا ئێمە درک بە گرنگی بەشداریکردنی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکان دەکەین.
Your Comment