AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٣ ١٤:٤٠

رێبەری باڵای شۆڕش:

جیهانی ئیسلام لەناوچوونی ئیسرائیل بە چاو دەبینێت

 جیهانی ئیسلام لەناوچوونی ئیسرائیل بە چاو دەبینێت

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری خوێنەران و لەبەرکەرانی براوەی بەشداربوو لە چلەمین خولی کێبڕکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز، وتیان: جیهانی ئیسلام لەناوچوونی گرێی شێرپەنجەیی ئیسرائیل بە چاو دەبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستایان، خوێنەران و لەبەرکەرانی براوەی بەشداربوو لە چلەمین خولی کێبڕکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد.

بەشێک لە قسەکانی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت:

قورئان کتێبی دەرمانی دەردەکانی مرۆڤە. قورئان کتێبی شی کردنەوەیە.

ئەمڕۆ پرسی جیهانی ئیسلام غەززەیە. بۆچی بەرپرسانی وڵاتنی ئیسلامی بچڕانی پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاناگەیێنن.

بەدڵنیاییەوە جیهانی ئیسلام تازەیباری غەززەیە. کەسە ئازا ناموسڵمانەکانیش تازەیباری غەززەن. جیهانی ئیسلاملەناوچوونی گرێی شێرپەنجەیی ئیسرائیل بە چاو دەبینێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: کەسانێک کە ئیسلام وەکوو پرسێکی تاکەیی چاو لیدەکەن و ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی سازێنەری سیستەمی کۆمەڵایەتیان قبووڵ نییە لە ڕاستیدا لە بەرانبەر قورئان و وەسفی قەرئان لەلایەن ئیما عەلییەوە وەستاون.

ڕێبەری ئێران پرسی غەززەی پرسی گەورەی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و وتیان: ئایا بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی فەرمانی قورئان جێبەجێ دەکەن و پیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل دەبچڕن.

هەروەها زیادیان کرد: خودا ،گەلانی موسڵمان بەهۆی ئەوەی کە گوشاریان نەخستە سەر حکومەتەکانیان بۆ بچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەخاتە بەر لێپرسینەوە.

هەروەها جەختیان کرد: ئاڵبەت بەرخۆدانی غەززە و فەلەستین لە بەرانبەر ئیسرائیل خەریکی جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی قورئانن و خودا خۆشیانی دەوێت و ڕوحمیان پێدەکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتاییدا وتیشیان: هیوامان بەخودا کۆتایی نایێت و جیهانی ئیسلام بەدڵنیاییەوە لەناوچوونی گرێی شێرپەنجەیی بە چاوی خۆی دەبینێت.

News ID 49195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha