AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٣٠ ١٨:٥٧

چەکدارانی سەر بە تورکیا سروشتی عەفرین لەناو دەبەن

چەکدارانی سەر بە تورکیا سروشتی عەفرین لەناو دەبەن

چەکدارانی سەر بە تورکیا خەریکی لەناوبردنی سروشت و بڕینی دارەکانی عەفرینن و شاخەکانی ئەم ناوچەیەیان کردووە بە بیابان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە، میلیشیاکانی سەر بە تورکیا خەریکی لەناوبردنی سروشتی عەفرین و بڕین و لابردنی دار و بڕینی دار زەیتون لە جەرگەی ناوچەی بولبول لە عەفرینن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: تیرۆریستانی سەر بە تورکیا کە هێرشیان هێناوەتە سەر ناوچە کوردییەکانی سووریا هەوڵ دەدەن سروشتی دارستانیی عەفرین بگۆڕن بۆ بیابان.

News ID 49150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha