بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕێوڕەسمی تەڤل بوونی 2 سەرئاوگەڕی گەشتی شەهید سەیاد شیرازی و شەهید حەسەن باقری بە هێزی دەریایی سپا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە، وتی: ئەرتەشی ئەمریکا بە ڕواڵەت تا رادەیەک ناوچەکەی بەجێ هێشتبوو بەڵام دەستبەجێ بە بیانووی جۆراوجۆر و بە شیوەی دیکە لە ناوچەکە دەرکەوت.
ناوبراو جەختی کرد: شوکر بۆ خودا هێزی بەرگری کۆماری ئیسلامی قەڵغانێکی سەقامگیر بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری نەتەوەیی پێک هێناوە بەڵام هێزە چەکدارەکان ئەرکیانە کە بچووکترین هەڕەشەیەک جیدی بگرن و خۆیان بۆ هەر دۆخێک ئامادە بکەن.
باقری درێژەی دا: ڕووداوی غەززە ڕووداوێکی گەورەیە و مێژوویەکی نوێ بۆ ناوچەکە و تەنانەت جیهان بەدی دەهێنێت. چارەنووسی ئەو شەڕە بەتواوەتی روونە، شکستێکی قەرەبوو نەکراو بەر ئیسرائیل دەکەوێت و هیچ هێزێک ناتوانێت چارەنووسی ئەو شەڕە بگۆڕێت.
Your Comment