بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگر لە بەشێکى باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کەوتەوە و بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەگەرى هەیە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووبێت، پاش نزیکەى 30 خولەک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
ئاگرەکە لەو بەشە کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە نێوان ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانى کوردستان، هەروەها ئەگەرى هەیە ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە، بەڵام زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە.
ئاگر و دووکەڵ لە شوێنى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەماون و تیمەکانى بەرگریى شارستانى کۆنترۆڵیانکردووە.
Your Comment