بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەواڵی هێرشی زێرەڤانی بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەتکردەوە و پەکەکەی تۆمەتبارکرد بە تێوەگلانیان لە "پیلانی ناوچەیی" بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵام کەجەکە شتێکی دیکە دەڵێت.
24ی ئهم مانگه، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە، کە هێزەکانی پارتی لە چیای ئامێدی هێرشیان کردوهتە سەر پەکەکە و بەو هۆیەشەوە چەند چەکداریان برینداربووە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕەتیکردەوە هێرشیان کردبێتە سەر پەکەکە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، "بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان لە سەرانسەری جیهان رووندەکەینەوە، کە پەکەکە نیوەڕۆی 24ی 1ی 2024 بە دەیان کیلومەتر دور لە سنوری تورکیا لە دەڤەری ئامێدی، بەبێ رێزگرتن لە دامودەزگا فەرمی و دەستوریییەکانی هەرێم، زێدەڕۆییان بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی زێرەڤانی کردوە و دواتر بە موشەک هێرشیان کردوهتە سەر هەمان بازگە و هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە پێگەکانی خۆیانەوە بەرگرییان لە خۆیان کردووە".
بەڵام وتەبێژی کەجەکە ئەوە هەواڵە ڕەتدەکاتەوە دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەیان بۆ سەر ڕێگەی پەکەکە داناوە و بەو هۆیەشەوە دو چەکداریان برینداربوون.
دەشڵێت: پارتی ئەحداسیاتی هەردو سەیارەکەیدا بە فڕۆکەی جەنگی تورکیا و هەردو سەیارەکە بۆردمان کران
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند، "پارتی لە سەر رێگای هاتوچۆی هەڤاڵانی ئێمە بۆسەی دانابو و تەقەی لێیان کردن، لە ئەنجامدا دو هەڤاڵی ئێمە برینداربون و دو سەیارەمان لە ئەنجامی گولەبارانەکاندا لە کارکەوتن، پاشان پارتی ئەحداسیاتی هەردو سەیارەکەیدا بە فڕۆکەی جەنگی تورکیا و هەردو سەیارەکە بۆردمان کران".
Your Comment