ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێراقی، یادداشتێکی تایبەتی لەژێر ناوی " کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە سێبەری بێدەنگی ڕاگتنی عەرەبەکان!" بۆ گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ناردووە کە لە دەقەکەی لە خوارەوە دێت.
کوشتنی نامرۆڤانەی عەلەوییەکان و کەمینەکانی دیکە، لە بەرچاوی جیهانەوە و بە بێدەنگی ڕاگرتنی گوماناوی مێدیا عەرەبییەکان بەس پرس و پێکدادانێکی نێوخۆیی سووریا نییە بەڵکوو پاکتاو کردنی ڕگەزیە کە گرووپێکی چەکدار لەژێر ناوی سیاسەت و بە پاڵپشتی سەربازی هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت. لە خوارەوە شرۆڤەیەک لە ئەو بارەوە دێت لە حاڵێکدا کە هەندێک پاگەندەی هەڵە لەسەر دەستێوەردانی ئێران یان پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد لە ئەو ڕووداوانە ڕەت دەکرێنەوە.
یەکەم: چڕ کردنەوەی کوشتنی عەلەوییەکان
1. پەرسەندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەان لە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا
گرووپە چەکدارەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە سەر بە ڕژێمی جۆلانین بە بیانووی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەکانی الزقیە و تەرتوس سەر بە ڕژێمی پێشوون، هێرشێکی قورسیان کردووەتە سەریان و خەڵکەکەیان کوشتووە و ڕفاندوویانن کە ئامانجەکەیان بە گشتی ترساندنی خەڵک و ڕاو نانیان لە ئەو ناوچەیە.
2. کاول کردنی سیستەکامتیکی ماڵ و دارایی و ژێرخانەکان
جەنایەتی ئەو گرووپانە بەس لە کوشتندا نییە و بەردەوام خەریکی کاول کردن و سووتاندنی ماڵ و دارایی خەڵکی ئەو ناوچە و لە ناوبردنی ژێرخانەکانیانن و ئامانجیشیان پاکتاو کردنی رەگەزی و ئێتنیکی و گۆڕینی دمۆگرافیای ناوچەکەیە.
دووهەم: یەکگرتوویی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە جەنایەت لە دژی عەلەوییەکان
1. ڕۆڵی تورکیا: پاڵپشتی سەربازی و لۆجستیکی لە گرووپە چەکدارەکان
ناتوانین چاوپۆشی بکەین لە ڕۆڵی تورلیا لە جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی و ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدات کە تورکیا ئەو گرووپانە تەیار دەکات و تەنانت هێزی یارمەتیدەریش دەنێرێت بۆیان و هەر ئەوە کە ئاگری پێکدادانەکانی سووریا گەش دەکاتەوە.
2. بێدەنگی ڕاگرتنی مێدیا عەرەبییەکان و ستانداردە دووفاقەییە گوماناوییەکان
سەرەڕای کوشتوبڕی عەلەوەییەکان مێدیا عەرەبییەکان بێدەنگیان ڕاگرتووە و ئەوە نیشاندەری دووفاقەیی ئاشکرای ئەوانە. لە حاڵێکدا کە هەموو کارەکانی دەسەڵاتی ئەسەدیان ڕووماڵ دەکرد و هەندێکیشیان هەر بە گشتی گێڕانەوەیەکی ناڕاست لە ئەو ڕووداوانە دەگێڕنەوە و ڕۆڵی ئێرانی تێدا بەرچاو دەکەنەوە.
3. ئەمریکا و ڕۆژاوا: ستانداردی دووفاقەیی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم
سەرەڕای ئەوەی کە ڕژێمی جۆلانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تیرۆریستی دێتە ئەژمار ڕۆژاوا چاوی خۆی هەمبەر سووریا نووقاندووە کە ئەوە نیشاندەری ستانداردی دووفاقەیی ئەوانە و هیچ هەوڵیکیان نەداوە بۆ ڕاگرتنی کوشتوبڕی عەلەوییەکان.
سێهەم: ئێران لە پێکدادانەکانی سووریا ڕۆڵی نییە
1. پاگەندەکان لەسەر ڕۆڵی ئێران رەت دەکرێنەوە
سەرەڕای هەوڵی مێدیایی بۆ نیشاندانی دەستێوەردانی ئێران لە ئەو رووداوانە بەڵام ڕاستییە مەیدانییەکان پێچەوانەی ئەوە نیشان دەدات. تاران تەنانەت لە دوا ڕۆژەکانی حکومەتی بەشار ئەسەدیش دەستێوەردانی نەکرد و هەوڵی دا بە بێ خوێنڕشتن کێشەکانی چارەسەر بکرێن. ئەو پاگەندەگەلیشە تەنیا هەوڵدانە بۆ پاساودانی جەنایەتەکانیان.
2. پاشمـاوەکانی ڕژێمی پێشوو: درۆیەک بۆ پاساودانی پاکتاو کردنی ئێتنیکی
یەکێک لە مەترسیدارترین درۆکانی گرووپە چەکدارەکان پاگەندەی دەستێوەردانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووە و ئەوە بۆ پاساودانی کوشتنی عەلەوییەکانە لە حاڵێکدا کە هەموویان سڤیل بوون.
چوارەم: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرانبگەر تاقی کردنەوەیەکی ئەخلاقی نوێ
1. بەرپرسیارێتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ
سەرەڕای ڕاپۆرتی ئەو جەنایەتانە، کۆمەڵگای جیهانی خۆی گێل دەکات لە ئەنجامی هەوڵی جیدی بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هێشتا ئیدانەشی نەکردووە.
2. پێداویستی هەوڵی بەپەلە نێودەوڵەتی
بە درێژەی کوشتنی عەلەوییەکان، پێداویستی دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەست پێدەکرێت.
Your Comment