AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢١ ٠٩:٤٤

ئێران: ئێمە لە پشتی خەڵکی عێراقین

ئێران: ئێمە لە پشتی خەڵکی عێراقین

عێراقچی: ئێمە پابەندی بەڵێنەکانی خۆمان بە دەوڵەتی عێراقین بە مەبەستی پووچەڵ کردنەوەی هەوڵە نایاساییەکانی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی دووشەممە شەو 20 ی ڕەشەممەی 1403 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسی: زۆر جێگای داخە کە دەوڵەتی ئەمریکا بڕیاری داوە کە خەڵکی بێ تاوانی عێڕاق بێبەری بکات لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەوانە کارەبا، بەتایبەتی لە سەروبەندی هاتنی مانگە گەرمەکانی ساڵدا.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە لە پاڵ خەڵکی عێراقین و پابەندی بەڵێنەکانی خۆمان بە دەوڵەتی عێراقین بۆ هاوکاری لە بواری پووچەڵ کردنەوەی هەوڵە نایاساییەکانی ئەمریکا.

News ID 54268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha