بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاداری دووەم "مەستەفا تاجەدینی" جێگری ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی ئەرتەش، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی حەوتەمین مانۆڕی پشتوێنەی ئاسایشی دەریایی بە بەشداریی هێزی دەریایی ئەرتەش و سپای کۆماری ئیسلامی و پاپۆرە و سەرئاوییەکانی هێزی دەریایی ڕووسیا و چین، ڕایگەیاند: ئەم مانۆڕە لە سێ فازدا داڕێژراوە و پاش فازەکانی ڕاهێنانی پسپۆڕانە، فازی دەریاچوون و سریالەکانی وەک ڕزگارکردنی پاپۆرە ڕفاندراوەکان، گەڕان و پشکنین، ئاگرکواژندنەوە و هێلی بۆرن و ... ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەنجامدارنی دیبریفینگ (ڕاپۆرتی پاش ئۆپەراسیۆن) و شرۆڤە و لێکدانەوەی مانۆڕەکە وەک فازی کۆتایی، ڕاشیگەیاند: ئەوساڵ وڵاتانی ڕووسیا و چین، ڕاستەوخۆ و وڵاتانی قەتەر، عێراق، ئەفریقای باشووری، عەمان، ئیمارات، سەریلانکا، پاکستان، ئازەربایجان و کازاخستان وەک چاودێر بەشداری حەوتەمین مانۆڕی پشتوێنەی ئاسایشی دەریایی دەبن.
ئەمیر تاجەدینی، جەختی لەوەش کرد: ئامانج لەم مانۆڕە بەرزکردنەوەی ئاسایشی دەریاوانی لە باکووری ئەقیانووسی هیند و بەرزکردنەوەی پەیوەندیی دەریایی نێوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ناوچە، ڕاهێنان و گواستنەوەی ئەزموونەکانە.
Your Comment