بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم دامەزراوە سەربازی و ئیدارییەکانی کوردستانی سووریا ببەسترێنەوە بە ئیدارەی نوێی دیمەشق، لەبەرامبەردا حکومەتی نوێی سوریا مافەکانی گەلی کورد لەو وڵاتەدا دەپارێزێت بەپێی دەستور.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا کۆبونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژوکرد، کە بریتین لەمانە:
-مافی سەرجەم سورییەکان زامنکراو دەبێت لە نوێنەرایەتیکردن و بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسی و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
-کۆمەڵگەی کوردی، کۆمەڵگەیەکی ڕەسەنی دەوڵەتی سوریایە و سەرجەم مافەکانی لە هاووڵاتیبون و هەموو مافە دەستورییەکانی پارێزراو دەبێت
- ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا
-بەستنەوەی سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئیدارەی نوێی سووریاوە، بە دەروازە سنووری و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و غازییەکانیشەوە
-زامنکردنەوە گەڕانەوەی سەرجەم کۆچبەرە سوورییەکان بۆ ناوچەکانیان و پاراستنیان لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە
-پاڵپشتی سووریا بۆ بەرەنگاربونەوەی پاشماوەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و سەرجەم ئەو مەترسییانەی ڕوبەڕوی خەڵک دەبنەوە
-ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سووریا.
- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.
Your Comment