AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٨ ١٦:٣٥

بە بەشداری ئەرتەش و سپا

ئێران مەشقێکی ئاسمانی لە باشوور دەستپێکرد

ئێران مەشقێکی ئاسمانی لە باشوور دەستپێکرد

مەشقی تایبەتی بەرگری ئاسمانی هاوبەشی پارێزەرانی ئاسمانی ١٤٠٢ بە ڕاگەیاندنی ڕەمزی "یا عەلی بن ئەبی تالیب (ع)" لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوا و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەم مەشقە بە بەشداری هێزی بەرگری ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی ، هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزی دەریایی ، هێزی دەریایی سپای پاسداران ، هەروەها بەشێک لە هێزە زەمینیەکانی سوپای ئێران لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنی بنکەی بەرگری ئاسمانی هاوبەشی خاتەم ئەلئەنبیە (د.خ) لە ناوچەی گشتی باشووری ڕۆژئاوا، باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێراۆ لە ناوچەیەکی 600 هەزار کیلۆمەتر و لە ڕۆخی کەنار دەریاکانەوە تا قووڵایی 400 کیلۆمەتری وڵات و لە ناوچەکانی چاودێری ئاسمانی بەڕێوەدەچێت.

News ID 48739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha