AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٨ ١٢:٣٧

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی فەرمی ئێران بە هێرشەکەی پاکستان

کاردانەوەی فەرمی ئێران بە هێرشەکەی پاکستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، هێرشی پاکستانی بۆ سەر خاڵێک لە ناوچەی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، هێرشی پاکستانی بۆ سەر خاڵێک لە ناوچەی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی فەرمی و داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی پاکستان لەو بارەوە، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

News ID 48737

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha