AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٦ ٠٢:١٦

فڕۆکەخانەی هەولێر چۆڵکرا و گەشتەکان ڕاگیران

فڕۆکەخانەی هەولێر چۆڵکرا و گەشتەکان ڕاگیران

بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەوەوە فڕۆکەخانەی هەولێر چۆڵکراوە و گەشتەکانیشی راگیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی مەترسی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حەریر و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، گەشتەکانی هەرێم ڕاگیران.

لە ئێستادا فرۆکەخانەکە چۆڵکراوە و هیچ کەسێکی تێدا نەماوە بەهۆی دروستبوونی مەترسیەوە لەسەر فرۆکەخانەکە. سەرچڵوەکانی هەواڵ دەڵێن " تا ئێستا زیانەکان نەزاندراون".
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی هەولێرەوە تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە کە بگەڕێنەوە نەخۆشخانەکان و بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو ئامادەبن.

News ID 48698

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha