AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٣ ١٨:٤١

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە غەززە:

٣٠ هەزار و ٨٤٣ شەهید و بێسەروشوێن دوای ٩٩ ڕۆژ لە شەڕی غەززە

٣٠ هەزار و ٨٤٣ شەهید و بێسەروشوێن دوای ٩٩ ڕۆژ لە شەڕی غەززە

لە ٩٩هەمین ڕۆژی شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە غەززە ئاماری شەهیدان و بێسەروشوێنەکانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەستپێکی لەشکرکێشیەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تێدەپەڕێت، سوپای ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر کەمپ و نەخۆشخانەکانی پەنابەرانی فەلەستینی لەم کەرتە ئەنجامدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕایگەیاند: دوای ٩٩ ڕۆژ لە دەستپێکردنی شەڕ دژی غەززە ٣٠ هەزار و ٨٤٣ کەس شەهید و بێسەروشوێن بوون.

هەروەها فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕایگەیاند: دوای ٩٩ ڕۆژ لە شەڕی غەززە ١٠ هەزار و ٤٤٠ منداڵ و حەوت هەزار و ١٠٠ ژن شەهید بوون.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای شەڕەوە ٦٠ هەزار و ٣١٧ کەس بریندار بوون.

هه ڕوه ها تا ئێستو ، 7000 که س بێسه ڕوشوێن بوون که 70%یان منداڵ و ژنن.

News Code 48668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha