AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٦ ١٥:٣٨

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند:

دوو بنکەی ئەمریکا لە سووریا کرایە ئامانج/ بوردۆمانی چڕی تەنەف و شەدادێ

دوو بنکەی ئەمریکا لە سووریا کرایە ئامانج/ بوردۆمانی چڕی تەنەف و شەدادێ

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دوو بنکەی ئەمریکییان لە سووریا کردووەتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ بەیاننامەیه‌كدا ڕایانگەیاند: بنكه‌كانی ئه‌مریكایان له‌ شەدادی و تەنف لە سوریا کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەندامەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو دوو بنکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەردەوام ده‌بن لە ئامانجکردنی بنکە ئەمریکییەکان.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا پنتاگۆن ڕایگەیاند، ١١٧ جار هێرش کراوەتە سەر بنكه‌كانیان لە سوریا و عێراق.

News ID 48590

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha