بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی مافی بەرگری لە خۆ وەڵامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیایان داوەتەوە و لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی ئەوان 14 سەربازی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوان کوژراون و 10 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە لە ڕێکەوتی 27 ی دیسەمبەر، هێزەکانی هەسەدە لە کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی لە بەرەکانی شەڕی شارستانی تل تەمر، ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی بنکەیەکی تورکیا ئەنجام داوە کە بەهۆیەوە 8 سەربازی تورکیا کوژراون و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها لە ڕێکەوتی 27 ی دسەمبەر لە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا 4 تیرۆریست کوژران و 4 ی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها لە پێکدادانێکی دیکەشدا 2 تیرۆریست کوژران و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون
Your Comment