بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوری مەحمود له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ فورات نیوز، وتی: "گروپێکی مافیایین کە دەستیان بەسەر دەوڵەتێکی ستراتیژیدا گرتوە، دەبێت تورکیا لە دەستی ئەم دهسهڵاته مافیاییە ڕزگار بکرێت".
نوری مەحمود باسی لهوهشكردووه کە "دەوڵەتی تورکیا تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و هێزی ئاسمانی خۆی بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەرامبەر هێزە سەربازییەکانمان هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن واتا ژێرخانە نوێیەکان بەئامانج بگرن، ئەوکارەش دەکەن، ئەوان چاپخانە، کۆگای گەنم، وێستگەکانی کارەبا، کارگە و دامەزراوەکان کە پێداویستییەکانی خەڵکن دەکەنە ئامانج، واتا مرۆڤایەتی دەکەنە ئامانج، ئیتر پێویستە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ئەمە ببینن."
Your Comment