AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٧ ٢١:٤٧

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

ئێران بۆ بەهێز کردنی بەرخۆدان کاری گەورەی کردووە

ئێران بۆ بەهێز کردنی بەرخۆدان کاری گەورەی کردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی ئەمڕۆ له غەززه ڕوویدا، دووبەڕەکی له نێوان ئەمریکا و ئەوروپادا لێکەوتەوه و به دوای دەرچوونێکی شکۆمەندانه لەم شەڕه دەگەڕێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، لە شیکردنەوەی بارودۆخی شەڕی غەززە، وتی: ٨٠ ڕۆژ لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززەدا تێپەڕیوە و ئەوان خەیاڵیان دەکرد کە لە ماوەی کەمتر لە ٢ هەفتەدا حەماس لەناو دەبەن، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا و دەیانوت کە هەوڵی چەکداماڵینی حەماس دەدەن، وتی کە ئەمەش نەهاتە دی.

وتیشی: ئەمڕۆ بەرخۆدانی فەلەستین و حیزبوڵڵای لوبنان لە بەردەم ڕژێمی داگیرکەری قودس و ئەمەریکادایە کە دوای ٢٠ ڕۆژ لە دەستپێکردنی شەڕەکە داوای دانوستانی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی دیلەکان ڕاگەیاند.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: لە سەرەتای شەڕدا وتمان نابێت بەرخۆدان وەک داعش لە بیروڕای گشتیدا بناسرێت، پێشنیارمان دا کە ژنان و منداڵان بە خێرایی ئازاد بکرێن، کە سەرکردەکانی بەرخۆدانیش قبووڵیان کرد.

ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیستەکان و تیرۆریستاندا لە دروستکردنی میحوەرێکی خۆڕاگری و بەهێزکردنی ئەوان کاری گەورەی کردووە و ناترسێت لە دەربڕینی ئەو ڕاستیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆ میحوەری بەرخۆدان لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە و فەلەستین، ئەمریکاش پەیامێکمان بۆ دەنێرێت کە بنکەکەمان لە سوریا و عێراق ٩٦ جار کراوەتە ئامانج، و پێیان دەڵێین کە ئەمە دەرئەنجامی کردەوەکانتانە لە پشتیوانیکردنی ڕژێمی داگیرکەر.

News ID 48491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha