بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاوە لە کوردستانی سووریا ئاشكرایكرد، شه‌وى ڕابردوو فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا 3 جار‌و له‌سه‌ریه‌ك بۆردومانى كێڵگه‌ى نه‌وتى (سەیدا)یان كردوه لەنزیک گوندی گردەم هاوكات هێرشیش كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ى (ئێودایا)و کارگەی پلاستیکیش له‌نزیک بەنزینخانەی شابۆ.
ئاماژەش درا کا "لەهەمانکاتدا فڕۆکەکان وێستگەیەکیان لەگوندی بانیشیکێفت کە سەر بەناوچەی سنوریی دێرکه لەسەر سنوری هەرێمی کوردستانیان بۆردومانکردووە".
زانیارییەکانی په‌یامنێرى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوه، کارەبای ناحیەی تربەسپی، چیلاخ، دێرک‌و قامیشلۆ بەتەواوی پچڕاوه.
لەلایەکی دیکەوە لەهێرشەکەی شه‌وى ڕابردوى سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى سێیدا هاوڵاتییەک بەناوی (حه‌سه‌ن هەمزە سەعدون) برینداربووە.
Your Comment