بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر کە بە درێژایی شەو فەرماندەیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بەڕێوەدەبرد، لەگەڵ بەرە بەیاندا گەیشتە سەر هێڵی سنووری عێراق".
بەشێک لە بەرپرسانی سوپای تورکیا یاوەری یاشار گولەر بوون لەسەردانەکەیدا.
بەهۆی کوژرانی ٦ هێزی سەربازی دیکەی تورکیا شەوی ڕابردوو لە کوردستانی عێراق ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٢ کەس.
Your Comment