بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تاران لەسەر فەلەستین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2 ی بەفرانبار بە ئامادەبوونیئامادەبوونی بەرپرسانی باڵوی حکومی، کەسایەتییە بەناوبانگە سیاسی ، ئایینی، بیرمەند و میدیاییەکانی زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان دەستی پێکرد.
ئەو کۆنفڕانسە بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، تۆکمە کردنەوەی گوشارەکان لەسەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی تەواوی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر غەززە و لابردنی تەواوی گەمارۆی ئەو ناوچە و هەروەها زیاد کردنی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی فەلەستین، خەریکە بەڕێوە دەچێت و لە دوو بەشی لێکەوتە سیاسی و یاساییەکانی شەڕی غەزز و ڕۆڵی مێدیا، بیرمەندان و ڕێبەرانی ئایینی لە شەڕی غەززە دەبێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو گرینگترین پاڵپشتی گەلی فەلەستین لە شەڕ ئازادی خوازیی خەڵکی غەززە، لە سەرەتای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەوە، هەوڵی دیپلۆماتیکی بەربڵاوی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ە گەلی ستەملێکراوی غەززە ئەنجام داوە.
Your Comment