AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٨ ١٦:١٣

سەرۆکی پارتی” تەقەدەم”ی ئێزدییەکان لە عێڕاق:

ئێزدییەکان دەنگیان بە پارتە کوردییەکان نەدا

ئێزدییەکان دەنگیان بە پارتە کوردییەکان نەدا

سەرۆکی پارتی تەقەدومی ئێزدییەکان لە عێڕاق وتی: هاووڵاتیانی ئێزدی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پارتە کوردستانییەکان کە بە دەنگەکانی ئەوان دانوستانیان دەکرد، سزا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەعید بتوش لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم، بە وتنی ئەوەی کە پارتە کوردستانییەکان بەتایبەتی پارتی دیمۆکرات ، بەردەوام بۆ کەڵکوەرگرتن لە دەنگی ئێزدییەکان لەگەڵ دەنگەکانیان دانوستانی کردووە، و لە بەرژوەندی خۆیان قۆستوویانەتەوە، زیادی کرد: هاووڵاتیانی ئێزدی لە شەنگال، شێخان، بحزانی، سنونی، و باشیقە، تێگەییشتوون لە ئەو هەوڵانەی پارتی و لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەنگیان داوەتە لیست و پارتە ئێزدییەکان کە بەرگری دەکەن لە ئامانجەکانیان و وەکوو هەر هەڵباژردنێکی دیکە خۆیان بواردووە لە دەنگدان بە پارتە کوردستانییەکان.

شیاوی باسە کە پارێزگاکانی کەرکووک ، نەینەوا و سەلاحەدین زیاترین ئاستی بەشداریان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە چاو پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی دیکە هەبوو کە نیشاندەری بەربڵاوی دوو جەمسەری بوونی سیاسی لە ئەو پارێزگاگەلەیە.

News ID 48394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha