بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوار مانگ لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هۆزە عەرەبەکان لە دەیرەزوور تێدەپەڕێت، ئاڵۆزییەک کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا هۆکاری ئەو شەڕەیان ڕەوشتی پاوانخوازانە و تاک لایەنەیی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی سەبارەت بە هەڵبژاردنی کەسەکان لە پۆستە گرینگەکان لە بواری سەربازی و ئیداری و پەراوێز خستنی هێزە خۆجەییەکانە.
لە ئەو کاتەوە کۆبوونەوەی بەربڵاو بە بەشداری بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ کۆتایی هێنان بە نارەزایەتییەکان بەڕێوە چووە.
لە هەمان حاڵدا هەندێک بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا وەکوو مەزڵۆم کۆبانێ پاگەندەیان کردووە کە هۆکاری سەرەکی ئەو ئاڵۆزیانە دەستێوەردانی ئەکتەرە دەرەکی و ناوخۆییەکان لە سووریایە و ناوەندەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان هەرگیز لە خزمەتگوزاریدا کۆتاییان نەکردووە.
بەڵام گۆڤاری عەنەب بەلەدی کە گۆڕاناکرییەکانی سووریا چاوەدێری دەکات، لە ڕاپۆتی ئەم دواییەی خۆیدا پاگەندەی کردووە کە هیچ یەکە لە بەڵێنی بەرپرسانی کورد بۆ باشتر کردنی دۆخەکە لە دەیرەزوور جێبەجێ نەکراون.
یەکێک لە ئەو بەڵێنانە گۆڕینی پێکهاتەی ئەو ئەنجومەنە و دەست نیشان کردنی کەسایەتییە عەرەبەکان بووە کە نەگۆڕدراوە.
سامر ئەحمەد، لێکۆڵەری پرسەکانی سووریا هۆشداریی داوە کە درێژەی ئەو ناڕەزایەتیانە دەتوانێت دەیرەزوور ناسەقامگیرتر بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەدا 60 ی بودجەی هێزەکانی هەسەدە لە سەرچاوە نەوتی و کشتوکاڵییەکان دابین دەکرێت، پاگەندەی کرد کە ئیدارەی خۆسەر تەنیا سەدا 16ی تەرخان کردووە بۆ ئەو ناوچە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بە پێ ئەوەی کە ئەو ناڕەزایەتیانە هەر درێژەی هەیە و ئەمریکاش وەکوو هاوپەیمانی کورد ئەو کێشە بە ناوخۆیی دەزانێت و دەستێوەردان ناکات، چاوەڕوانی دەکرێت ئەو ئاڵۆزیانە ببێتە کێشەیەکی جیدی بۆ کوردەکان و ئیدارەی خۆسەر.
Your Comment