AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٣ ١٠:١١

ئیسماعیل هەنیە بۆ میدیاکانی ئێران:

بەرخۆدان مەرجەکانی خۆی بەسەر ئیسڕڵئیلدا سەپاند

بەرخۆدان مەرجەکانی خۆی بەسەر ئیسڕڵئیلدا سەپاند

خەڵکی غەززە بە خۆڕاگری و بەرخۆدان توانیان ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن مەرجەکانی ئاگربەست قبووڵ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر لە لوبنان، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس، دوای دیدارێکی سێ کاتژمێری لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، قسەی بۆ گرووپێک لە پەیامنێرانی میدیاکانی ئێران کرد.

ئیسماعیل هەنیە وتی: خۆشحاڵین بە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەرچەندە ئەمە یەکەم دیدارمان نییە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەقسا، چونکە هەمیشە لە پەیوەندیداین.

وتیشی:لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا گوێمان لە هەڵوێستەکانی ئێران بوو لەو بارەیەوە؛ هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەڵوێستی جێگیرن.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە شەهید بوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی، وتی: ژمارەی شەهیدانی غەززە زیاتر لە ١٤ هەزار کەسە کە ٦٥٪یان ژن و منداڵن. هەروەها 12 شەهیدم لە بنەماڵەکەم پێشکەش بە فەلەستین کرد و 50 کەسیش لە خزمەکانم شەهید بوون. شەوی ڕابردوو ڕژێمی زایۆنی یەکێک لە ئامۆزاکانم و هاوسەرەکەی کردە ئامانج و شەهیدیانی کرد.

هەنیە جەختی لەوە کردەوە: هەموو ئەو شەهیدانە قوربانیدان بۆ مزگەوتی ئەقسا و ڕزگارکردنی قودس و ئەم ئوممەتە ئیسلامی بووە. دڵنیابە شەهیدان زیندوون و شانازی هەموومانن.

بەرپرسی فەرمانگەی سیاسی حەماس ئاماژەی بەوەدا: ئەمانە ئەو شەهیدانەن کە نەخشەی فەلەستین و ئاسۆی داهاتوو دەکێشن. خەڵکی غەززە بە خۆڕاگری و بەرخۆدان توانیان ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن مەرجەکانی ئاگربەست قبووڵ بکات.

هەنیە زیادی کرد: ڕژێم ی زایۆنی غەززەی وێران کردووە و دەستی بە کوشتارێکی بەکۆمەڵ کردووە و لە هەوڵی ئەوەدایە خەڵک لە باکوورەوە بەرەو باشوور بگوازێتەوە پێویستە جیهان هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر بەم تاوانانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تاوانبارانی جەنگی بە لاهای و دادگای نێودەوڵەتی بناسێنن. یەکێک لە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دانی بەوەدانا کە لە ژیانیدا تاوانی لەو شێوەیەی نەبینیوە.

سەبارەت بە پشتیوانی ئێران لە بەرخۆدانی فەلەستین، هەنیە ڕایگەیاند: پشتیوانی ئێران لە فەلەستین لەمێژینەیە.

News ID 48122

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha