بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە کاتی گەیشتن بە بەیرووت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەرەتا پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی لوبنان دەکەم.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا: سوپاسی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی لوبنان و نوێنەرانی باڵای حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین و دامەزراوەکانی دیکە و لوبنان دەکەم بۆ پێشوازی گەرمیان.
وه زیری ده ڕه وه ڕایگه یاند: ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ هه موو شه هیدانی فه له ستینی و لوبنانی و خۆڕاگری و ڕۆژنامه نووسان داده نێین.
ناوبراو ڕایگەیاند: بێ گومان ٦ هەفتە بەرخۆدانی قارەمانانە لە غەززە سەلماندی کە کات لە بەرژەوەندی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل نابێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ٦ هەفتە بەرخۆدان لە غەززە سەلماندی کە ئەمریکا و ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل دۆڕاوی یەکلاکەرەوەی بیروڕای گشتی جیهان بوون.
وەزیری دەرەوە وەبیری هێنایەوە: گومانی تێدا نییە کە ئایندەی غەززە و فەلەستین بەتەنها لە لایەن گەلی فەلەستینەوە دیاری دەکرێت.
وتیشی: لە ڕێبەرانی بەرخۆدان لە ناوچەکە بیستمان کە دەستی بەرخۆدان لەسەر چەک دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی مافە تەواوەکانی فەلەستین بەدەست دێت و ئەنجامی کۆتایی بەرخۆدانی فەلەستین و ڕزگارکردنی تەواوەتی فەلەستین.
وتیشی: ئەمڕۆ ئێمە لە بەیروتین بۆ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە و بەدیهێنانی مافەکانی فەلەستین
Your Comment