AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٦:٠١

سەرۆک کۆمار لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ٥٠ وڵات :

گوشاری سیاسی-ئابووریی بخرێتە سەر ڕژێمی زایۆنی

گوشاری سیاسی-ئابووریی بخرێتە سەر ڕژێمی زایۆنی

سەرۆک کۆمار لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ٥٠ وڵات خوازیاری گوشاری سیاسی-ئابووریی هاوئاهەنگی وڵاتانی سەربەخۆ و ئازاد بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای درێژەدان بە تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی خەڵکی ستەملێکراو و بێ دەرەتانی غەززە، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران نامەیەکی بۆ ڕێبەرانی ٥٠ وڵات لەوان ڕووسیا، چین، تورکیا، کازاخستان، باشووری ئەفریقا، ناردووە. لەم نامەیەدا ڕەئیسی داوای هاودەنگی و هەماهەنگی وڵاتانی سەربەخۆی ئازاد لە فشارخستنە سەر ئەم ڕژێمە بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی غەززە دەکات.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەرانی ٥٠ وڵات، ئاماژەی بە کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتنی زیاتر لە ١٤ هەزار کەس و وێرانکردنی ژێرخانی کەرتی غەززە لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا و هەروەها نزیکبوونەوەی بەشێک لە حکومەتە ڕۆژئاواییەکان لە کردەوەکانی زایۆنیست و پشتگوێخستنی بە ئەنقەست لە بنەماکانی مرۆڤایەتی و ئەخلاق و مافەکان.

جەختی لەوە کردەوە: چاوەڕوانی لە وڵاتانی ئازادیخواز و سەربەخۆ، بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەکرێن بۆ هەوڵدان لە بواری دیپلۆماسی و ئابووریدا، بە ڕێبازێکی یەکگرتوو و لە هەمان کاتدا فشار بخەنە سەر ئەم ڕژێمە داگیرکەرە.

News ID 48083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha