AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٩ ٠٩:١٥

سەرۆکی زانکۆی کوردستان هەواڵی دا؛

بەدەستهێنانی شانازی زانستی جیهانی بۆ زانکۆی کوردستان

بەدەستهێنانی شانازی زانستی جیهانی بۆ زانکۆی کوردستان

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە بەدەستهێنانی شانازی زانستی جیهانی بۆ ئەو زانکۆیە هەواڵی دا و وتی: حەوت ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی کوردستان لە کۆی لێکۆڵەرانی بەڵگەداری یەک لەسەدی جیهانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد قادرزادە ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین ماڵپەڕە بەڵگەییەکان لە ئاستی جیهان ماڵپەڕی web of science ە کە لێکۆڵەرانی هەر بوارێک بە پێ ژمارەی بەڵگەگەلێک کە لە ماڵپەڕی ڤێب ئاو سایێنس وەریانگرتووە، ڕیز دەکرێن و پاشان لێکۆڵەرانی یەک لەسەدی سەرەوە وەکوو لێکۆڵەری زانستی لەبەرچاو دەگیردرێن کە پێوەری هەڵبژاردنی لێکۆڵەران لە ئەو ڕیزە، ژمارەی ڕێفڕێنسە ئەنجام دراوەکان لە بەرهەمە زانستییەکانی ئەوانە.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان زیادی کرد: هێمن شەهابی و عەتا شیرزادی لە بابەتی چەند بواری، عەبدوڵڵا سەلیمی لە بوار کیمیا، کامران چەپی لە بواری ژینگە، قوباد شەفێعی و حەسەن بیوەرانی لە بواری ئەندازیاری و جەعفەر عەبدوڵڵا زادە لە بواری زانستی گیایی و گیانلەبەران ئەو مامۆستایانەن کە لە لیستەکەن.

News ID 48074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha