بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ ژنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەمڕۆ ئێمە لە ژنێڤین و بەدواداچوون بۆ پرسی ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە دەکەین و لەگەڵ بەرپرسانی غەززە دیدارمان هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشدا کە به داخەوه له دۆخێکدا که ئەمریکییەکان هەموو جۆره چەکێک به فسفۆر و چەکی قەدەغه کراوه و به شێوەیەکی ڕۆژانه له قوبرسەوه یان ڕاستەوخۆ له سەرجەم بنکەکانیان له سەرتاسەری ناوچەکه ڕەوانەی تلاڤیڤ دەکەن و ئەو بۆمبانەش به سەر خەڵکی ستەملێکراو و خۆڕاگری غەززە، دەکرێت.
Your Comment