AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٨:٢١

نێردەی ڕووسیا هەواڵی دا

تورکیا و سووریا ڕێککەوتن/ داگیرکاری ئەردۆغان کۆتایی دێت

تورکیا و سووریا ڕێککەوتن/ داگیرکاری ئەردۆغان کۆتایی دێت

میخائیل بیگدانۆف نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ئاماژە بە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا ڕایگەیاند کە دوو وڵاتەکە لە سەر ڕێزگرتنی سەروەری خاکی یەکتر ڕێککەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل بیگدانۆف، نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ئاماژە بە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا ڕایگەیاند کە دوو وڵاتەکە لە سەر ڕێز بۆ سەروەری یەکتر ڕێککەوتوون.

بۆگدانۆف بە وتنی ئەوەی کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا بەشێکی گرینگ لە چالاییەکانی ئەوان لە سووریایە، رایگەیاند: کۆبوونەوەی گرینگ و بە قازانجی زۆر لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری دوو وڵاتەکە بەڕێوە چوو.

ناوبراو وتیشی: هیوادارین بتوانین لەسەر ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دوو وڵاتەکە کار بکەین. ئێمە پێمان وایە ئەو ئاسایی کردنەوەی کاریگەری دەبێت و لە بەرژەوەندی دوو وڵاتەکەیە.

News ID 48005

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha