AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٩ ٠٩:٥٤

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڕەشەی کرد:

ئەگەر ئیسرائیل دەست درێژی بکاتە سەر ئێران، وەڵامی توندی دەدەینەوە

 ئەگەر ئیسرائیل دەست درێژی بکاتە سەر ئێران، وەڵامی توندی دەدەینەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشە، هێرش یان دەستدرێژییەکی ئیسرائیل کە ئاسایش و بەرژەوەندی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، وەڵامی قایم دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لە سەر بابەتی سووریا بەڕێوە چوو، وتی: ئەوە پاڵپشتی ئەمریکا لە داگیرکاریە کە بووەتە هۆی دروست بوونی دۆخی پێچراو لە غەززە.

ئیرەوانی ئامانجی سەرەکی ئێرانی ڕێگری لە چڕ بوونوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەر بۆیە ئێران هاوئاهەنگ لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی هێرشەکان، ئاگربڕ و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە دەکات.

هەروەها درێژەی دا:بەم حاڵەوە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرش، هەڕەشە یان دەستدرێژییەکی ئیسرائیل کە ئاسایش و بەرژەوەندی گەلەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە، کۆماری ئیسلامی لە بەکارهێنانی مافی زاتی خۆی بە پێ یاسا نێودەوڵەتییەکان وەڵامی یەکلایی دەداتەوە.

News ID 47862

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha