بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دڵشاد گه‌رمیانی له په‌یامێكدا له‌باره‌ی دۆخی فه‌ڵه‌ستین و شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، نوسیوویه‌تی: "نازانم بە چ هەق و بەکام پێوەر و مەنتیق، خەڵکانێک کە خۆیان نەزان بن لەبواری سەربازی، سوک و زەلیل و دەستەمۆی بەردەستی دەسەڵات و دەزگا هەواڵگیرییەکانی وڵاتان بن و چاودێری و جاسوسی كردنە سەر مزگەوت و نوێژخوێنەکان کۆڵەکەیەکی بەهێزی کاری سیاسیان بێت لەهەر وڵات و جێگایەکدا کە بوونیان هەبێت، چۆن لە ڕوویان دێت بەرامبەر ئەو کەڵەپیاو و شێر و پڵنگە بریندارانە لەم کاتە دژوارەیاندا کە لەگەڵ کوفری جیهانیدا لە سەختترین رووبەڕووبوونەوەدان، ڕەخنەی ناڕەواو نابەجێیان لێ‌بگرن و پەلاماریان بدەن و مەعنەوییەن بچنە سەنگەری بەرانبەرەکانیان!.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "تەبەعیەتکردن لە قورئان و سوننەتدا بەئیددیعا و ناو لەخۆنان نییە؟ زۆرن ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن و بە ئاشکرا لایان داوە لە مەنهەجی هاوەڵان و سەلەف، لەکوێ ئەوان بەکردەوەکانیان پاڵپشتی و پشتیوانی ستەمکار و دەسەڵاتە خوێن‌ڕێژ و داپڵۆسێنەرەکانیان کردووە؟! کوا ئەوان ئەو کارەیان بە بەشێک لەدینداری خۆیان زانیوە؟! بەکام بەڵگەی شەرعی هەرکەس دەسەڵاتدار بێت بەوەلی ئەمر دەیانناسێنن و گوێڕایەڵی کردنیان بەئەرکێکی شەرعی دەزانن."
دڵشاد گه‌رمیانی باسی له‌وه‌شكردووه، "بەداخەوە ئەمڕۆ بەدژایەتیکردنی ئیسلامییەکان و بوهتان بۆ کردنیان، نان و ئەمان بەدەستدەهێنن و مینبەری مزگەوتەکان قۆرخ دەکەن!، شوێن کەوتوانی مەنهەجی سەلەف هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەوانەی باوەڕیان بە جێبەجێکردنی حوکمی قورئان و سوننەت نەبوە و دەستبڕینی دزیان بەوەحشیگەری زانیوە، بەو شێوەیە بوە کە ئێوە ئێستا پیادەی دەکەن ؟؟؟!".
گه‌رمیانی ده‌پرسێت، "بۆ دەبێت بێ شەرمی و غوروری کەسانێکتان لەم دورەوە بگاتە ئاستێک ئەو مافە بە ڕەوا ببینن رەخنە لە سەرکردایەتی خەڵکانێکی موجاهید و خۆنەویست بگرن و سوکایەتییان پێ بکەن بەبێ هیچ زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانەو لێکدانەوەیەکی شارەزایانە! بە بۆچونی لەرزۆکی خۆیان حوکمیان بەسەر بدەن و سەرکردەکانیان بە ناڕەوا بە جەهل و نەفامی و نەزانی تۆمەت بار بکەن؟ بەهۆی ئەوەوە کە ئەمجارە بڕیاری دەسپێشخەرییان داوە؟ بەبێ ئەوە ئاگاداری هۆکارەکەی بن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "سەرکردەکانی ئەو موجاهیدانە لەناو ئەو جەنگ و ململانێیە لەدایکبون و بە باروت گۆش کراون، لەڕێگەی دڵسۆزی و مەرگەوە گەیشتونەتە ئەو ئاستە و لەناو جەرگەی ڕووداوەکاندا دەژین، بڕیار‌و هەنگاوەکانیشیان لەژێر ڕۆشنایی و زانیاری وردی هەواڵگری و تواناکانی خۆیان دەدەن و ئەوان چاکتر دەزانن و لە واقیعەکەدا دەژین تاوەکوو من و تۆی تەماشاکەر".
دڵشاد گه‌رمیانی ده‌ڵێت: "سەرکردایەتییەکەیان پاش دڵنیابوونەوە لەوەی "دوژمن دەیانەوێ لێیان بدەن و باڵی سەربازییان بشکێنن، بڕیاریانداوە دەستپێشخەری بکەن و بە پلانێکی ورد و بەرنامە بۆ داڕێژراو توانییان هەیبەت و لوتی ئەو دوژمنە زلهێزو سەر سەختەی ئیسلام و موسڵمانان بشکێنن".
جەنابتان وا حاڵین کە دەسەڵات و برا عەلمانیەکانتان زۆر بەخەم ئەو خەڵکەوەن و ڕێگە دەدەن و ئاسانکاری بۆ ئەو کارە دەکەن.
له په‌یامێكیشدا بۆ ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه له‌و وتارانه ده‌گرن كه پشتیوانی ده‌ستپێشخه‌ری هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن، گه‌رمیانی نوسیویه‌تی، "کاکی خۆم ئەو داواکردنەتان لەو خەڵکانەی کە هاوسۆزیانن و بەسووکایەتی کردنەوە پێیان دەڵێن بۆ ناچن بۆ هاوکارییان نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوونە کە ئێوە جەنابتان وا حاڵین کە دەسەڵات و برا عەلمانیەکانتان زۆر بەخەم ئەو خەڵکەوەن و ڕێگە دەدەن و ئاسانکاری بۆ ئەو کارە دەکەن و زۆر خۆشحاڵن ئیسلام و موسڵمانان سەرکەون، لە وەڵامیشدا دەڵێم (لا يكلف الله نفسا الا وسعها)، پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم: فەرمویەتی (وَما أَمَرْتُكُمْ به فَافْعَلُوا منه ما اسْتَطَعْتُم )...رواە مسلم .ماشاء الله چاک لە عەقیدەی وەلائو بەراء تێگەیشتوون."
له 7ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌زاران مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرد و له ئاسمان و زه‌وییه‌وه سنووره‌كانی به‌زاند و چه‌ندین ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵكرد و به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار و 400 ئیسرائیلی كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش به‌دیلگیران، هاوكات له كه‌رتی غه‌ززه‌ش پێنج هه‌زار و 791 كه‌س كوژراون، كه دو هه‌زار و 360 كه‌سیان منداڵ و هه‌زار و 292 كه‌سیان ژن بوون.
Your Comment