بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیس ئەمڕۆ سێشەممە 2 ی خەزەڵوەربە مەبەستی چالاکی لە دیپلۆماسی فەرمی و گشتی، دامودەزگا بەڕێوەبەرایەتییەکان جگە لە هێزە چەکدارەکان، وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، ئەرکیانە کە هەوڵەکانی خۆیان لە بواری پێوەندی دەرەکی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە هاوئاهەنگ بکەن.
وەزارەتی دەرەوە ئەرکیەتی وێڕای دروست کردنی دەفرایتی لە سەرمایەی مرۆیی و تۆکمە کردنەوە و بەرز کردنەوەی ئاستی ناوەندە پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەییەکانی سەر بە خۆی هەوڵەکانی خوارەوە ئەنجام بدات:
داڕشتن و جێبەجێ کردنی هەوڵی سیاسی و سیاسەتی گشتی دەسەڵات بەتایبەتی لە بواری بەرەنگار بوونەەی ئیستکباری جیهانی و ئیسرائیل ، پاڵپشتی لە فەلەستین و تۆکمە کردنەوەی هێزی بەرەی بەرخۆدان و نزیک کردنەوەی ئایینەکان و بەرەنگار بوونەوەی دوژمنان و …
Your Comment