بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر جەعفەر قادری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە بازاڕی دراوی ئێران وتی: لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقدا پێوەندی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و ئایینی زۆر هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەربەعینی ئەمساڵ ئەزموونێکی باشـان هەبوو لەسەر ئەوەی کە توانیمان پێداویستییە دراوییەکانی خۆمان لە ڕێگای بانکی ناوەندی عێڕاقەوە و بە وەرگرتنی دینار چاەسەر بکەین، وتی: ئەگەر لە ئەو کاتەدا زیارەتکارانی ئێرانی داوای ۆلاریان بکردبا ئەوە لە بازاڕی دراوی ئێمە ئاڵۆزی دەهاتە ئاراوە و نرخی دۆلار زۆر بەرز دەبووەوە.
هەروەها جەختی کرد: بە گشتی ئەگەر دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی خۆمان لابەرین و لەگەڵ هەر وڵاتێک گرێبەستی دراوی دوو لایەنە واژۆ بکەین، وردە وردە سوڵتەی دۆلار کۆتایی دێت و بە دڵنیاییەوە لە پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکانیش کاریگەر دەبێت. ئێمە ئەگەر لەگەڵ وڵاتگەلێک وەکوو عێڕاق، چین و ڕووسیا گرێبەستی دراوی دوولایەنەمان واژۆ بکەین، هەم ئابووری ئێران و هەم ئەو وڵاتانەش سەقام دەگرێت و گەمارۆکانی ئەمریکا و هوپەیمانەکانی لە ئەو بارەوە ناگاتە هیچ کوێ و پووچەڵ دەبێتەوە.
Your Comment