بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:"ئەم سەركردایەتییەی ئێستای یەكێتی لە مێژوو و سیاسیەتی یەكێتی نازانن، ئێمە بۆیە لە ئەنجومەنی باڵابووین لەبەر ئەوەی كەسمان بەسەرۆك قبوڵ نەبوو، ئەمجارەش قبوڵمان نییە، ئێستا ئەنجومەنی باڵا ئۆرگانێكە لەو ئۆرگانانەی یەكێتی كە بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات".
ئاشكراشیكرد :"لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی رێكنەكەوتین لەسەر ئەنجومەنی باڵا و سەرۆكی ئێستامان قبوڵ نەبوو، كۆنگرەی پێنجەم پێشتر هەموو شتێك بڕابووەو هەموو سیناریۆكەی دانرا بوو".
ئاماژە بەوەش دەكات "یەكێتی نەیتوانیوە ببێت بە حزب، یەكێتی كێشەی بونیەوی هەیە و رووداوی چاوەڕوان نەكراو دێنە پێشەوە یەكێتی رادەچڵەكێنێت، سەردەم سەردەمی مەركەزییەت نەماوە و مەركەزییەت لەناو یەكێتی سەركەوتوو نابێت".
باسی لەوەشكرد "پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی بهێنێتەوە، لاهور شێخ جەنگی دەنگی یەكێتی دەبات ئەگەر لیستی هەبێت
Your Comment