AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٧ ٢٠:٣٩

مه‌زڵوم كۆبانێ:

هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بێ وڵام نابێت

هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بێ وڵام نابێت

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر ئاسایشی ناوخۆ له‌ دێریك تاوانێكی دڕندانه‌یه‌ و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌، به‌بێ وه‌ڵامیش تێناپه‌ڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌زڵۆم كۆبانێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: 29 ئه‌نداممان له‌ هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌شی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌ ئه‌نجامی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر ئاكادیمیای هێزی ئاسایشی ناوخۆیی له‌ دێریك کوژراون، ئه‌م هێرشه‌ تاوانێكی دڕندانه‌یه‌، به‌ ئاسانی تێناپه‌ڕێت به‌سه‌رماندا، هه‌روه‌ها پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه‌، هاوكاری له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رده‌گرێت، بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی ناوچه‌كه‌، ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌م هێرش و پێشێلكارییانه‌ی توركیا بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕێت، له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وادا مافه‌ ڕه‌واكانی خۆمان به‌ده‌ست ده‌هێنین و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر بۆردومانی ئه‌كادیمیای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ دێریك، 29 ئه‌ندامی ئاسایشی ناوخۆ له‌ به‌شی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر شه‌هید بون و 28 ئه‌ندامی تر برینداربون

News ID 47619

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha